Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وێنە: مردوویەک لەکاتی توێکاری لاشەکەی زیندوو بووەوە

هەمەرەنگ

28/11/2020

Alternate Text

لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی کینیا مردوویەک دوای چوار کاتژمێر لە مردنی زیندبوو بووەوە.
پیتەر کیجن تەمەن ٣٢ ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی وڵاتی کینیا دوای ئەوەی لەماڵەوە دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، یەکێک لە پەرستارەکانی نەخۆشخانەکە هەواڵی مردنیان پێ رادەگەیەنێت.
خوشکی ئەو گەنجە رایگەیاندووە، لە نەخۆشخانە بەڵگەنامەکانی مردنەکەیان پێداینەوە و تەرمەکەیان گواستەوە بۆ بەشی توێکاری نەخۆشخانەکە.
دوای ئەوەی پزیشکانی بەشی توێکاری هەوڵدەدەن لە پێیەکانییەوە دەست بە کاری توێکاری بکەن مردووەکە دەجوڵێتەوە و هەست بە ئازار دەکات، بەو هۆیەشەوە هەموان توشی شۆک دەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP