ئەمریکا کەشتییەکی جەنگی بەرەو ئاوەکانی کەنداو دەجوڵێنێت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 28/11/2020

Alternate Text

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی کەشتییەکی جەنگی لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبیدا جوڵە پێکردووە. 

ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، کەشتی فڕۆکە هەڵگری يو ئێس ئێس نيميتز و کەشتییەکی جەنگی دیکەی لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی جوڵەیان پێکراوە.

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی هەوڵەکانییەتی بۆ کشانەوەی بەشێکی زۆر لە هێزەکانی لە عێراق و ئەفغانستان.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ گەورە زانایەکی ئەتۆمی ئێران لە ناوەراستی تاران کوژرا و ئێرانیش راستەوخۆ ئەمریکا و ئیسرائیلی بە ئەنجامدەری تۆمەتبارکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا