دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سبەی ساڵی نوێی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە و هەفتانە چوار رۆژ دەوامی فەرمی دەبێت.
بە گوێرەی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق، سبەی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی تشرینی دووه‌م ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە ناوەندەکانی خوێندندا دەستپێدەکات.
هەر بە گوێرەی راگهیهنراوهكه، له هه‌فته‌یه‌كدا چوار رۆژ پڕۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، ماوه‌ی وانه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ ٣٠ خولهك و رۆژی یه‌كشه‌ممه و دوو شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ته‌نها پۆله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌ره‌تایی وانه ده‌خوێنن، رۆژانی سێشه‌ممه پۆله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می سه‌ره‌تایی پێكه‌وه ده‌وام ده‌كه‌ن و رۆژانی چوارشه‌ممه‌ش پۆله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی پێكه‌وه ده‌وام ده‌كه‌ن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان تا سەرەتای مانگی داهاتوو دەرگای خوێندنگەکان بە داخراوی ماونەتەوە.