ئایا موبایلە زیرەکەکان مەترسیان لەسەر تەندروستى مرۆڤ هەیە ؟

تەکنەلۆژیا 28/11/2020

Alternate Text

ئەو لێکۆڵینەوانەی کە باس لە کاریگەرییە خراپەکانی بەکارھێنانی مۆبایلە زیرەکەکان دەکەن بەردەوامییان ھەیە، پەیمانگای سویسرا بۆ تەندروستی گشتیش دواھەمین لێکۆڵینەوەی لەوبارەیەوە ئەنجامداوە.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تیشکانەی لە مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەردەچن کاریگەری خراپییان بۆ سەر یادگەی مرۆڤ ھەیە.

لێکۆڵەرەوەکان، لە پەیوەندی نێوان ڕووبەڕووبوونەوەی تیشکی (RF-EMF) لە مۆبایلە زیرەکەکاندا و یادگەی ئەو مێرمنداڵانەیان کۆڵیوەتەوە کە ئیدمان بوون بە بەکارھێنانی مۆبایلە زیرەکەکانەوە.

لێکۆڵەرەوەکان لە ماوەی دوازدە مانگدا بۆیاندەرکەوتووە، کاتێک ئەو تیشکە لە مێشکی ئەو مێرمنداڵانەی داوە کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ١٧ ساڵیدا بووە، کاریگەری خراپی بەجێھیشتووە لەسەریان.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "میرەر"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆئەوەی بزانرێت ئەو تیشکەی لە مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەردەچێت کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر مێشکی مێردمنداڵان، لە لێکۆڵینەوەکەدا ٧٠٠ مێرمنداڵ بۆ ماوەی یەک ساڵ بەشدارییان کردووە.

بەپێی ئەنجامەکان، ئەو تیشکەی کە دەچێتە گوێی بەکارھێنەری مۆبایلە زیرەکەکانەوە، دەبێتەھۆی جۆرێک لە کێشە لە یادگەی مێرمنداڵاندا، چونکە ئەوان زۆر مۆبایلە زیرەکەکان بەکاردەھێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا