پێوەرى زیرەکى کارەبا کارا دەکرێت

کوردستان 28/11/2020

Alternate Text

 وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، تائێستا 400 هەزار پێوەرى زیرەکى کارابایان بەستووە و بەم نزیکانە کارایان دەکەن. 

ئەمڕۆ  شەممە 28ى تشرینى دووەمى 2020،  ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتى کارەبا ڕایگەیاند، تا ئێستا 400 ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ھاوبەشانی کارەبا بەستراوە. 

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا پێوەرە بەستراوەکان کارا دەکرێت، لە ھەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 200 ھەزار ھاوبەشی کارەبا ھەیە و بڕیارە لە ماوەیەکی دیاریکراودا پێوەرەکە بۆ ھەموویان ببەسترێت. 

وتەبێژی وەزارەتى کارەبا  جەختی لەوەشکردووە، پێوەرەکان بە سستەمێکی ڕێکخراو و ورد کار دەکات و بەھۆیەوە کاری دابەشکردنی کارەبا و بەفێڕۆچوونی ڕێکدەخرێتەوە و بڕە کارەبایەکی باشتر و زۆرتر بە ھاووڵاتییان دەدرێت.   

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا