وەزارەتی تەندروستی هۆشداریی دەداتە كۆمپانیاكانی دەرمان

کوردستان 28/11/2020

Alternate Text

 بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایگەیاند، ئاگاداری گشت كۆمپانیاكانی دەرمان دەكەنەوە كە پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە لكاندن و بەكارھێنانی (ستیكەر) ببن.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، "ئاگاداری گشت كۆمپانیاكانی دەرمان دەكەینەوە كە پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە لكاندن و بەكارھێنانی (ستیكەر) ببن، بەپێچەوانەوە رێوشوێن و رێكاری یاسایی توند بەرانبەر سەرپێچیكاران و ئەو كۆمپانیانەی كەمتەرخەم دەبن، دەگیرێتەبەرو رووبەڕووی سزای تووند دەبنەوە".

ڕاشیگەیاندووە ، "ھەڵمەت و بەدواداچوون بەردەوام دەبێ لە رێگەی لیژنە تایبەتەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بۆ پەیوەست بوون بە  بەكارھێنانی ستیكەر و چاودێریكردنی بازاڕ".

 ئامابەوەشکراوە،  ھەروەك ھۆشیاركردنەوەی ھاوڵاتیانیش بە گرنگ دەزانین بۆ رێنماییەكانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان. ئەمەش لە پێناوی دەستبەركردنی باشترین جۆری دەرمان لە رووی كۆاڵیتی و كاریگەری و سەلامەتییەوە بۆ ھاونیشتیمانیان.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا