لە سەرەتایی دووگیانیدا چەند گۆڕانکارییەک بەسەر دایکدا دێن، دیارترینیان هەستکردنە بەجوڵەی کۆرپەلە لە سکیدا کە بەپێی مانگەکانی کاتی دووگیانی دەگۆڕێت.
شارەزایان کۆرپەلەزانی دەڵێن، لە چوارەم مانگدا کۆرپەلە دەست بە جوڵە دەکات و دایک بە تەواوەتی هەستیپێدەکات، هەروەها هەست بە گەورەبوون و زیادبوونی کێشی دەکات.
لە پێنجەم مانگدا کێشی کۆرپەلە بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە ٣٥٠ گرام و درێژییەکەی دەبێتە ٢٢ سانتیمەتر، جوڵەی زیاتر دەبێت و وادەکات دایک گرفتی خەوتنی بۆ دروست ببێت.
لە شەشەم مانگدا کێشی دەبێتە ٧٦٠ گرام و درێژییەکەی دەبێتە ٣٥ سانتیمەتر، بە دەنگی بەرز و ڕووناکی زۆر کاردانەوەی دەبێت و جوڵەی لەناکاو دەکات کە واتای بێزارییەتی.
لە حەوتەم مانگدا کێشی دەبێتە کیلۆگرامێک و درێژییەکەی دەبێتە ٤٠ سانتیمەتر، کاتی خەوتنی لەگەڵ دایکیدا نابێت و زیاتر لە پێشوو جوڵە دەکات بەتایبەت لە شەواندا.
لە هەشتەم مانگدا جوڵەیەکی زۆر دەکات بەهۆی نزیکبوونەوەی کاتی لەدایکبوونی.
لە نۆیەم مانگ و کۆتادا درێژییەکەی دەبێتە ٥٠ سانتیمەتر و بە تەواوەتی گەشەی کردووە جوڵەیەکی بەردەوامی دەبێت کە ئەمە ئاساییە و هەموو کات ڕوودەدات.