ژمارەیەک فۆتۆگرافەر بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە

کوردستان 28/11/2020

Alternate Text

ژمارەیەک  فۆتۆگرافەر بەیاننامەیەکیان  بۆ سەرجەم ڕێکخراو گروپ و دام و دەزگا و سایتەکان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاندووە، بێ بەرامبەری مادی بەشداری هیچ چالاکیەک و کۆڕو سیمینارێک ناکەین.

ئەو فۆتۆگرافەرانەی کە لە وێنەی خوارەوەدا دەردەکەون، لە بەیاننامەکەدا دەڵێن "ئێمە وەک کۆمەڵێک فۆتۆگرافەری ناسراوی شاری سلیمانی ئاگادارتان دەکەین لەدەرچونی ئەم بەیانامەوە بێ بەرامبەری مادی بەشداری هیچ چالاکیەک و کۆڕو سیمینارێک ناکەین".

ڕاشیانگەیاندووە، "چونکە هەمیشە ماف خوراوین زۆرێک خەڵک هەیە زۆر بێمنەتە لەئاستی کارە خۆبەخشانەکەی ئێمەیە تەنانەت وێنەیەک پۆست دەکات ئامادە نیە سوپاسی فۆتۆگرافەربکات لەهەندێ شوێن فۆتۆ گرافەر بەتەکسی هاتوچۆدەکات کەس ئامادەنیە بی گەیەنێت ".

لە کۆتایدا دەڵێن "هەندێ نوسەر و شاعیر کەکتێبەکانیان بەپارە دەفرۆشنەوە لەکۆرەکان ئامادەنین کتێبێک وەک دیاری بدەنە فۆتۆ گرافەر بۆیە بڕیارماندا بەبێ بەرامبەری مادی کار بۆهیچ ڕێکخراو دەزگایەک نەکەین لەگەڵ ڕێزمان و هەر ڕێکخراوێک و گروپێک و سایت و دام دەزگایەک ئازادە کام فوتۆگراف ئیشی لەگەڵ بکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا