بۆچی دەبێت فستق زۆر نەخۆیت؟

هەمەرەنگ 28/11/2020

Alternate Text

زیادەڕۆییکردن لە خواردنی فستق کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت و ئەگەری هەیە کێشە لە گورچیلە و کۆئەندامی هەرسدا دروست بکات.

ماڵپەڕی "بۆڵد سکای" بڵاویکردووەتەوە، فستق جۆرێکە لە چەرەساتە بەسوودەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین و کانزا جیاوازەکان و ڕیشاڵەکان، بەڵام زۆری پێکهاتە چەورییەکانی ناوی وادەکات هەست بە تێری بکرێت و ئارەزووی خواردن نەمێنێت.

لەبەر ئەوەی فستق بەردەوام بەباشی نابرژێنرێت ئەوا دەکرێت بەکتریای سالمۆنیلا لە ناویدا بە چالاکی بمێنێتەوە ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت بەتایبەت لە منداڵ و پیردا چونکە سیستمی بەرگرییان لاوازە.

تەنانەت لە حاڵەتێکدا ئەگەر ببرژێنرێت، ماددەی "ئاکریلامید" لە پێکهاتەیدا زیاد دەکات، کە ئەمەش ماددەیەکە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان زیاد دەکات.

لەگەڵ ئەمانەشدا، زۆر خواردنی فستق دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەستیاری،  بەرزبوونەوەی ڕێژەی مەنگەنیز لە جەستەدا، لەگەڵ دروست بوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرس و گورچیلە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا