وا بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گۆڕان کۆببنەوە لەسەر ئاستی باڵا بۆ تاوتوێکردنی چەند تەوەرێک.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم، وابڕیارە هەردوو پارتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گۆڕان لە دەباشان کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند تەوەرێک.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، شاندی گۆڕان بە سەرپەرشتی عومەری سەید عەلی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە سەردانی دەباشان دەکەن و لەبەرامبەردا یەکێک لە هاوسەرۆکانی یەکێتی ئامادی کۆبونەوەکە دەبێت.
سەرچاوەکان ئاشکراشیان کرد تەوەری کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە پرسی لامەرکەزیەت و قەیرانی دارایی هەرێم، بەهەمان شێوە پەیوەندییەکانی هەردوولا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.