هەڵمەتی کوتانی منداڵان دەستیپێکرد

کوردستان 29/11/2020

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی نیشتیمانی کوتانی منداڵان لە دژی نەخۆشی ئیفلیجی دەستیپێکرد.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەرێگەی هه‌زار و ٧٨ تیمی راهێنراو لەسەرانسەری هەرێم بە سەرپەرشتی ١٧٠ پزیشك، هەڵمەتی پێدانی پێكوتەی دژە ڤایرۆسەكان و ئیفلیجی و نەخۆشییە وه‌رزییه‌كان دەستپێدەكات.

ئاشکراشیکرد، هەریەك لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی و مانگى سوور هاوكارییان كردووین بۆ دابینكردنی پێکوتە  و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكان.

بڕیارە لە هەڵمەتەکەدا ٢٣٢هەزار و ٧٥١ منداڵ، لەتەمەنی دوو رۆژ هەتا پێنج ساڵ ڤاکسینەکەیان پێ بدرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا