لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لێكۆڵینەوە بەراییەکان تێوەگلانی ئێسرائیل لە تیرۆرکردنی موحسین فەخری زادە ئاشکرا دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم، ئەبو فەزڵ عەموئیم، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لو کۆبوونەوەیەکی داخراوی پەرلەماندا، زانیاری نوێیان دەستکەوتووە لەبارەی تیرۆرکردنی زاناکە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەبو فەزڵ وتیشی، ئێران وەڵامی بەرپەچی دەبێت و ئیسرائیل هەڵەیەکی ستراتیژی کردووە ئەگەر وا بزانێت بەهەمان شێوە وەڵاممان نابێت.
سەرباری ئەوەش، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە راگەیاندنێکدا بە زمانی هەڕەشە ئامێزەوە رووی لە ئیسڕائل کرد و وتی لە کاتێکدا ئیسرائیل لە کردارەکەی پاشیمان دەبێتەو کە بەهەمان شێوە ئێران وەڵامێکی هاوشێوەی هەبێت تا لە داهاتوودا کاری لەو شێوەیە دووبارەنەکاتەوە.