وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، موڵكێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر شه‌قامی ٦٠ مه‌تری شاری هه‌ولێر ده‌فرۆشێت، كه شوێنی یانه‌ی ئاوێزه‌ی خێزانییه به پێكهاته‌كانییه‌وه، رووبه‌ره‌كه‌شی حه‌وت هه‌زار و ٨٠٠ مه‌تره.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای فەرمی پارتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، بڕیاره شوێنی یانه‌ی ئاوێزه‌ی خێزانی، به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه، كه موڵكێكی حكومه‌ته و ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی ٦٠مه‌تری شاری هه‌ولێر، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، بۆ فرۆشتن بخرێته زیادكردنی ئاشكرا.
ئاشکراشیکردووە، ئەمە بەشێکە لە ھەوڵەکانی حکومەت بۆ فرۆشتنی ھەندێک لە موڵک و زەوییەکانی بۆ دابینکردنی مووچەی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.