کۆرپەلەیەک بە دژە تەنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە دایک دەبێت

هەمەرەنگ 29/11/2020

Alternate Text

لە چەند رۆژی پێشوودا لە سنگافۆرە ژنێک کۆرپەلەیەکی دەبێت و دوای پشکنین ئاشکرا دەبێت کە لە جەستەیدا دژە تەنی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ستریت تایمز، لە چەند رۆژی پێشودا کۆرپەلەیەک لە سنگافۆرە لەدایک بووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نەبووە بەڵام  لەجەستەیدا دژە تەنی تایبەت بە ڤایرۆسەکە هەبووە، سایتەکە ئاشکرای کردووە کاتێک ژنەکە دووگیان بووە بە منداڵەکە لە مانگی ئاداردا، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە بە سووکی و دوای دوو هەفتە و نیو مانەوە لە نەخۆشخانە، چاکبووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر و تا ئێستاش رێکخراوی تەندروستی جیهانی زانیاری دەستنەکەوتووە کە ئایا ئەو ژنانەی دووگیانن دەکرێت ڤایرۆسەکە بگوازنەوە بۆ کۆرپەلە لەدایک نەبوەکانیان، لەگەڵ ئەوەشدا حاڵەتی لەمجۆرە یەکەمجارە تۆماربکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا