قەبارەی هاوردەی عێراق لە ئێرانەوە لە چین زیاترە

کوردستان 29/11/2020

Alternate Text

ڕێکخراوی بازرگانی ئێران رایگەیاند، ئاستى هەناردەى کاڵای ئێرانی بۆ عێراق بەڕێژەیەکی دیار  زیادبووە و پێش چین کەتووە.

ئاژانسى مێهرى ئێرانى لەسەر زاری فەرزاد پیتلن بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی بازرگانی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ٢٠٢٠دا  ڕێژەى هەناردەکردنی کاڵاى ئێرانى بۆ عێراق ١٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تۆن بووە کە بەهاکەى گەیشتووەتە پێنج ملیار دۆلار، کە زیاترە لە هەناردەکردن بۆ چین. و بەمەش رێژەى هەناردە بۆ عێراق 26% زیادیکردووە بەراورد بە ساڵى رابردوو.

فەرزاد پیتلن ئەوەشی وتووە، دوای عێراق، هەناردە کردنەکانی ئێران لە ڕیزەوە بۆ وڵاتانی چین بە چوار ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و ٢٤ لەسەد لە پلەی دووهەم دێت، ئیمارات بە ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و ١٢ لەسەدی هەناردە کردنەکان لە پلەی سێهەم، تورکیا بە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و ٨.٢ لەسەد لە پلەی چوارەم، ئەفغانستان بە یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار و ٧.٣ لەسەد لە پلەی پێنجەم بووە. 

ناوبراو رونیشیکردووەتەوە، جگە لە گاز و کارەبا، مێڵەی ئاسنی، تەماتە، کاشی و سرامیک، شامی، فێنک کەرەوە، دۆشاوی تەماتە، پەنیر و بیسکویت لە کاڵا هەناردەییەکانی ئێران بۆ عێراق بووە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی داتا بازرگانییەکانی عێراق زۆربەى ئاڵوگۆڕی نێوان عێراق و ئێران لە خاڵە سنورییەکانی کوردستانەوە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا