نرخی ئۆتۆمبێلەکەی شاژنە ئیلیزابێسی بەریتانیا چەندە؟

هەمەرەنگ 29/11/2020

Alternate Text

ئۆتۆمبێلی شاژن ئیزابێسی دووەم لە جۆری "ڕۆڵز لویس" لە مەزادێكدا بە نرخی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار بۆ فرۆشتن دانراوە.



ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی بڵاویکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلی "رویس فانتۆم فۆر ستەیت لاندۆلیت١٩٥٠ " یەکێکە لەو ١٨ ئۆتۆمبێلەی کە لەلایەن "زی ڕۆیاڵز" لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا دروست کراوە، لە مەزادێكدا بە نرخی دوو ملیۆن جنییەی ئەستەرلینی (دوو ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دۆلار) دانراوە.



ماڵپەڕی ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە، چەند جارێك شازادە ئیلیزابێس و دۆکی ئێدنبرە بەیەکەوە لەو ئۆتۆمبێلەدا ببینراون کە گەشتیان پێکردووە لە ساڵانی پەنجاکانەوە، هەروەها بۆ چەندین گەشتی پاشایەتی بەکارهاتووە بۆ دەرەوەی وڵات.
ئەم ئۆتۆمبێلە وەك بەشێك لە کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلەکانی "ڕۆڵز ڕۆیس" پێكهاتوو لە هەشت پارچە و دەفرۆشرێت، ئێستا لە مەزادی بۆنهامز بۆ فرۆشتن دانراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا