وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەم زوانە دەست
بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت، بەڵام هیچ وادەیەكی
بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی دیاریی
نەكرد .
جوتیار عادل وتەبێژی
حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند. لەكۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا نامەیەك ئاڕاستەی حكومەتی عێراق بكرێت
بۆیە چاوەروانی وەڵامی بەغدا دەكەین لە زوترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ڕاشیگەیاند حكومەتی هەرێم ئامادەیە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكان
لەگەڵ بەغدا نەوت ڕادەست بكات و 50%ی داهاتی خاڵە سنووریەكانی هەرێمیش ڕادەستی بەغدا
بكات.
ئەمەش لە
کاتێکدایە نزیکەى ٥٠ ڕۆژە موچە دابەشنەکراوە
و شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق روونیكردەوە كە حكومەتی فیدڕاڵی
بەنیازە ٣٢٠ ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەران بنێرێت، بەڵام لەوانەیە بکەوێتە هەفتەی
داهاتوو.