ئاو پێویستترین شلەیە بۆ جەستە و سوودی بۆ کارکردنی هەموو ئەندام و کۆئەندامەکان هەیە، بۆیە دەبێت بە بەردەوامی و بەبڕی پێویست ئاو بخورێتەوە.
بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا باشتروایە ئاو نەخورێتەوە، چونکە دەکرێت لەجیاتی سوود زیان بە جەستە ببەخشێت، ماڵپەڕی " masrawy " ئاماژەی بەو حاڵەتانە داوە، بەمجۆرە:
١. ڕاستەوخۆ لەپێش و دوای نانخواردن، چونکە ڕێگە لە گەدە دەگرێت ترشەڵۆکی پێویست دەربدات بۆ شیکردنەوەی خۆراکەکان و ناهێڵێت بەباشی ماددە خۆراکییەکان بمژرێت.
٢. ئاوخواردنەوە پێش خەوتن دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو و بەخەبەرهاتنەوە بۆ چەند جارێك.
٣. ئاو خواردنەوە پاش وەرزشکردن دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و هەستکردنی بە ماندووێتی لەگەڵ سەر ئێشە و سەرگێژخواردن.
٤. خواردنەوەی ئاوی سارد لە بەیانیاندا زۆر زیان بە جەستە دەگەیەنێت و کاری هەرس تێكدەدات و دەبێتە گۆی هەوکردنی قوڕگ و کۆئەندامی هەناسە.