فەرەیدون عەبدولقادر بۆ جاری سێیەم چووە نێو ژیانی هاوسەرییەوە
فەرەیدون عبدولقادر ھاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی
شاری سلێمانیدا کردووە کە ٤٧ ساڵ لەخۆی منداڵترە .
فەرەیدون عبدولقادر ئەندامی
پێشووتری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە مانگی سێپتەمبەری ئەمسال بۆ
جاری سێیەم چوە نێو ژیانی ھاوژینی لەگەڵ خاتوو ( س ،س ،م ) دانیشتوی شاری سلێمانی
کە تەمەنی ٢٨ ساڵەو دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانیە .
فەرەیدون عبدولقادر لەدایک
بووی سالی ١٩٤٧ _ کەرکوک، ئەمە بۆ جاری سێیەمە
دەچێتە نێو ئەو پرۆسەیەوە.
یەکەم جار ژیانی ھاوسەریی لەساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ
خاتونێکی کەرکوکی پێکھێناوە و ھاوژینی دووەمیشی خانمێکی ئێرانیە و لەساڵی ٢٠٠٤ چوونە
نێو ژیانی هاوسەریی.
خاتوو ( س ، س )ژنی سێیەمی
فەرەیدون عەبدولقادر، لەدایک بووی ١٩٩٢ سلێمانیە و لەمانگی نۆی ئەمساڵ بووتە ھاوژینی سێیەمی فەرەیدون
عبدولقادری تەمەن ٧٤ ساڵ .
لەڕێگەی چەند خزمێکی ئەندامەکەی پێشوتری مەکتەبی سیاسی ی
ن ک وە زانراوە، کە ھاوژینە نوێیەکەی لە ڤێلایەک لە سەیرانگای مێرگەپانی شاری سلێمانی
دەژی .
سەرچاوە: دیبلۆماتیك مەگەزین