دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینی فایزر کرا

تەندروستی 30/11/2020

Alternate Text

یەکەمین کاروانی ڤاکسینی فایزری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکاوە بەرەو ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا بەڕێکرا.

لەدوای ئەوەی بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا بە فەرمی داوایان لە هەردوو کۆمپانیای فایزر و بیۆنتیک کرد، کە ڤاکسینەکەیان پێبگەیەنن، کۆمپانیاکان لە رێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە بڕێکی زۆر لە ڤاکسینید دژە کۆرۆنایان گەیاندە وڵاتەکە.

ڤاکسینەکە پێویستە لە کەشوهەوایەکی تایبەتدا بمێنێتەوە، هەر بۆیە کۆمپانیاکە جانتایەکی تایبەت کە ناوەکەی بە بەفر گیراوە بۆ ئەوەی باڵانسی پلەی گەرماکەی راگیربکات دروستکردووە و هەر بەو جانتایانەش گەیەندراونەتە وڵاتەکە.

لەگەڵ ئەمانەشدا ناتوانریت دەست بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بکرێت تا رەزامەندی دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا وەرنەگیرێت، بەڵام ئەم هەنگاوە بۆ خێراترکردنی کاروبارەکانە بۆ دوای وەرگرتنی رەزامەندییەکە.

ماوەی دوو هەفتەیە سەرکەوتنی ڤاکسینی فایزر راگەیەندراوە، چاوەڕێ دەکرێت ببێتە رزگارکەری هاوڵاتیانی جیهان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا