"هەواڵی هاوسەرگیریکردنی پیاوە تەمەن ٤٠ ساڵ و کچە تەمەن ١٣ ساڵانەکە راستە"

کوردستان 30/11/2020

Alternate Text

لێپرسراوی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزان لە قەزای شەقڵاوە  رایدەگەیەنێت، وە هاوسەرگیری ئەو پیاوە تەمەن ٤٠ ساڵەی کە بڵاوکرایەوە لەگەڵ کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ، راستە و وەک ژنی چوارەمی پرۆسەی مارەکردنیان ئەنجامداوە.
 سەفین تاهیر، لێپرسراوی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان لە شەقڵاوە، لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە: بۆ ئەو حاڵەتە بەوردی بەدواداچونم کردووە، ئەو کەسە سێ ژنی هێناوە، ئەمە ژنی چوارەمیەتی، ماوەی دوو ساڵە لەهەریرەوە چووەتە هەولێر لەوێ نیشتەجێیە.
 
سەفین تاهیر، باسی لەوەشکردووە، پەیوەندیم بەو کەسەوە کردووە و قسەی لەگەڵ کردووە، وەڵامەکی بەمشێوەیە بووە: "بەڵێ من هاوسەرگیریم لەگەڵ ئەو کچە کردووە، بەڵام تەنها پرۆسەی مارەکردنمان ئەنجامداوە، خیزانی کچەکە خەڵکی پارێزگای موسڵن و لە نەتەوەی عەرەبن، باوکی هاوڕێمە و پێی وتم کچەکەی خۆمت پێدەدەم ئەگەر یەکتان بەدڵ بوو، دواتر یەکمان بینی بەدڵمبوو و هاوسەرگیریمان کرد".
 
لێپرسراوی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان لە شەقڵاوە، جەختیشکردەوە، ئەگەر کەیسێکی لەو شێوەیە لە سنوری کارەکانیان هەبێت رێکاری یاسایی دژی دەگرنە بەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا