بایدن قاچی شکا

جیهان 30/11/2020

Alternate Text

جۆ بایدن کاندیدی براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا لەماڵەکەی خۆیدا لەئەنجامی هەڵخلیسکان پێیەکی شکا.

دوێنێ یەکشەممە جۆ بایدن کاندیدی براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا، لەماڵەکەی خۆیدا لەکاتی یاریکردن لەگەڵ سەگەکەیدا کەوتووە و بەهۆیەوە پاژنەی پێی راستی دوچاری شکانێکی کەم هاتووە.

شەوی رابردوو دوای وەرگرتنی چارەسەر بایدین نەخۆشخانەی جێهێشت.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ خواست.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە ٢٠ی کانوونی دووەم جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا سوێندی یاسایی بخوات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا