لەدوای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی کۆتایی پێهێنرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەدوای دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەلی کاری گەنجان و کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، گرژی و ئاڵۆزی لەهۆڵی پەرلەماندا دروستبوو و ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار داوایانکرد کۆبوونەوەکە تایبەت بکرێت بە قەیرانی دارایی و کێشەی مووچەی فەرمانبەران.
لە کۆبوونەوەکەدا رێواز فایەق رایگەیاند، کۆبوونەوەکە هەڵگیرا، بێ ئەوەی ئاماژە بۆ ئەوە بکات چ کاتێک گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی کارەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکرێت.