کێشەی کەمی کارەبا بۆ ئەم گەڕەکانەی سلێمانی دروستبووە

کوردستان 30/11/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی سوتانی یەکێک لە محاویلە گەورەکانی وێستگەی هوانە، کێشەی کارەبای نیشتیمانی بۆ بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی دروستبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی سووتانی یەكێك لەمحاویلە گەورەكانی وێستگەی باشوور (هوانە) ئەمە بووەتە هۆی تێكچوونی بەرنامەی پێدانی كارەبا لەگەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی سلێمانی (رۆژهەڵات، قڕگە، قەرەتۆغانی نوێ، ئیبراهیم ئەحمەد، وڵوبە، شێخ عەباس، قەرەتۆغان)، كە بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی لەبەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵەوە دادەنرێت بۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی و بەرنامەی كارەبای موەلیدە، ناتوانرێت وەك پێویست و وەك گەرەكەكانی دیكە بەرنامەی كارەبای نیشتمانی و موەلیدە لەو ناوچانە جێبەجێ بكرێت.

داوایشی لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری ئەو گەڕەکانە کردووە،  بەدەر لەبەرنامەی كارەبای ئاسایی هەر بڕینێكی كارەبای نیشتمانی لەسنوورەكەدا رووبدات دەبێت موەلیدەكانیان كارپێبكەن و هاووڵاتیان بێ كارەبا نەكەن و مافیان پارێزراو دەبێ لەم بابەتەدا بەسەرپەرشتی تیمەكانی موەلیدانی بەرێوەبەرایەتی گشتیمان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا