بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستگیرکردنی کەسێکی بە بڕی دوو کیلۆ لە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لەدەروزەی سنووری نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ۲ ) دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( تلیاك ) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( م ـ ر ـ ع ).
روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە ماددە هۆشبەرەکەی لەناو پارچە ئاسنێك شاردبووەوە و پارچە ئاسنەکەشی لەناو بارێکی سەوزە و میوە حەشاردابوو و دەیویست داخیلی هەرێمی کوردستانی بکات.
ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددە ( ۱٤ ) چواردە لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.
3333
1 Comment
1 Share
LikeComment
Share