سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئێران کرد بەبۆنەی کوژرانی زانا ئەتۆمییەکەیەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کوژرانی موحسین فەخریزادە، زانای ئێرانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و رایگەیاند، تیرۆركردنی زانای ئێرانی موحسین فەخریزادە لە هێرشێكی چەكداریدا ئیدانە دەكەین.
لەبەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا هاتووە، پرسەو سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی سەركردایەتیو گەلی كۆماری ئیسلامیی ئێرانو خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەكەین.
بەیانی ئەمڕۆ موحسین فەخری زادە دوای چەند رۆژێک لە کوژرانی لە تاران بەخاکسپێردرا.