ڤاکسینی مۆدێرنا پێشڕەوی جیهان دەکات

تەندروستی 30/11/2020

Alternate Text

ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی رایگەیاند، لە دواییم تاقیکردنەوەدا رێژەی بەرگری دژی ڤایرۆسەکە نزیک بووە لە ٩٤٪.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ تشرینی دووەم، مۆدێرنا، کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمان و ڤاکسینی نەخۆشیە گوازراوەکان رایگەیاند، ڤاکسینەکەیان بەڕادەیەک بەرچاو سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە رێگری کردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەروەها وتیشی لە رێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی قورس، ڤاکسینەکە رێژەی سەرکەوتنی ١٠٠٪ بووە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی و لە کاتی تاقیکردنەوەی لەسەر بەشداربووانرێژەی سەرکەوتنی ٩٤٪ بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا دوای ئەم سەرکەوتنە باشەی مۆدێرنا، بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و خواردنی ئەمریکا بیر لەوەدەکاتەوە پێش کۆتایی هاتنی ئەم ساڵ و لە مانگی کانوونی یەکەممدا دەستبکات بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە لە وڵاتەکەدا، ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان و مردن لە ئەمریکا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا