دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کە شکستی هێنا لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی، رایگەیاند، زۆرترین دەنگم بەدەستهێناوە بەراورد بە سەرۆکەکەکانی پێشوو کە دووبارە خۆیان هەڵبژاردووتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی کە هەڵبژاردنەکاندا شكستیهێنا، سوورە لەسەر ئەوەی براوەی راستەقینەی هەڵبژاردنەکان خۆیەتی بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەشدا لە هەڵبژاردنەکاندا ٧٤ ملیۆن هاوڵاتی دەنگیان پێداوە.
سەرباری ئەوەش رایگەیاند ئەو بۆ مافی ئەو ٧٤ ملیۆن هاوڵاتییە دەجەنگێت نەک بۆ بەرژەوەندی خۆی و هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ گەیشتن بە مافی ئەو هاوڵاتیانە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو و دوای ئاشکرا کردنی ئەنجامەکان جۆ بایدن وەکو براوە دیاری کراو، وا بڕیاریشە لە ٢٠ کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا سوێندی یاسایی بخوات.