بەهای هەسارەی زەوی چەندە؟

هەمەرەنگ 30/11/2020

Alternate Text

زانایەک لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا لە رێگەی داهێنانی هاوکێشەیەکی بیرکارییەوە توانیویەتی بگات بە بەهای هەسارەی زەوی.

 

بە گوێرەی ماڵپەڕی مایل ئۆنلاین، زاناکە ناوی گرێگ لاڤلینە و پسپۆڕی بواری بیرکارییە، ئەو لە رێگەی هاوكێشەیەکەوە بەهای سەرجەم زەوی بە پێنج کوادرلیۆن دۆلار مەزەندە دەکات، بۆ تێگەیشتن لەو ژمارەیە دەبێت بڵێین ژمارە پێنج لەگەڵ ١٥ سفر بەدوایدا.

لە هاوکێشەکەدا زاناکە فاکتەرەکانی وەک بارستە و پلەی گەرمی و تەمەنی زەوی بەکارهێناوە بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکە، لەگەڵ ئەوەشدا زاناکە هەسارەی زەوی بە بەهاترین هەسارە لە کۆمەڵەی خۆردا هەژمارکردووە و لە کاتی بەراورد کردنی بە هەسارەی مەریخ کە بەهای ١٦ هەزار دۆلاری خەمڵاندوە، هۆکاری کەمی بەهای هەسارەی مەریخی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پاڵپشتی ژیان بۆ مرۆڤ ناکات.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، لاڤلین بەهای هەسارەی ڤینۆس تەنها بە یەک سەنتی ئەمریکی خەمڵاندوە، لە هەمان کاتیشدا زاناکە بڕوای وایە بۆ هەسارەیەک کە پاڵپشتی ژیان بۆ مرۆڤ بکات نابێ نرخەکەی لە ٨٠ ملیۆن دۆلار کەمتربێ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا