جۆ بایدن کە وابڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا سوێندی یاسایی بخوات و بەفەرمی لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بێت، ئەندامانی ستافێکی دیکەی کابینەکەی راگەیاند و ئاشکرای کرد سەرجەمیان ژنن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم، ئیدارەکەی جۆ بایدن رایگەیاند، ستافی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی بە تەواوی لە ژن پێکهاتوون، کە یەکێکیان پێشتر کاتێک باراک ئۆباما سەرۆک بوو لە پۆستی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەدا بوو، بەڵام ئێستا لە ئیدارەکەی بایدندا لە پۆستی وتەبێژی کۆشکی سپیدایە.
لەبارەی ژنەکانەوە بایدن بە ژنانی کارامە و لێهاتوو زیرەک ناوی بردن و رایگەیاند کە شانازی دەکات بەوەی ئەو ژنانە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ئیدارەکەیدا.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر و لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بەراورد بە دۆناڵد ترەمپ ڕێژەیەکی زۆری ژنان لە ئەمریکا دەنگیان بە بایدن دا کە رێژەی ٥٦٪ی ژنان دەنگیان پێدا.