سیاسەتمەدارێکی کورد کۆچی دوایی کرد

کوردستان 01/12/2020

Alternate Text

سیاسەتمەداری ناسراوی کورد بەهادین نوری کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە دەست BMC کەوتووە، بەهادین نوری سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان  بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

بەهادین نوری لەساڵی ١٩٢٧ لە گوندی تەکیەی سەر بە قەرەداغ لەدایکبووە لە ساڵی ١٩٤٦ چووەتە ناو حزبی شیوعی و لە ساڵی ١٩٤٩ بووە بە سکرتێری حزبەکە.

ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژ بوو بەهادین نوری توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا