بڕیار لە چارەنووسی خوێندن دەدرێت

کوردستان 01/12/2020

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆببێتەوە و بڕیار لە چارەنووسی خوێندن بدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و تێیدا وەزیری تەندروستی ئامادەی دەبێت، راپۆرتی مانگێکی ئاماری توشبوانی کۆرۆنا و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە لەدوای داخستنی دەرگای قوتابخانەکان دەخرێتە روو.

پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاربدرێت تا سەرەتای ساڵی داهاتوو دەرگای خوێندنگەکان بە داخراوی بمێنێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا