نرخی نه‌وت ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى جیهاندا رووى لە نزمبوونەوە کرد و به‌رمیلێک نەوتی خاوی برێنت به ٤٧ دۆلار و ٦٠ سه‌نته.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،١ی کانوونی یەکەم، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابه‌زینی به‌خۆوه بینی، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به ٤٧ دۆلار و ٦٠ سه‌نته و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئه‌مریكیش گەیشتە ٤٥ دۆلار.
لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ٢٥ دۆلار دابەزی.