بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و بڕیار لە شێوازی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بدات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ساز دەکات، پرسی مووچە بابەتی سەرەکی گفتوگۆی کۆبوونەوەکە دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لە وادەی دابەشکردنی مووچە و شێوازی لێبڕینی دەدرێت.
پێشبینی دەکرێت گەر حکومەتی عێراق بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکە بنێرێت بە لێبڕینی ١٨٪ مووچە دابەشبکرێت، بەڵام گەر ئەو بڕە پارەیە نەنێرێت ئەوا لێبڕینەکە زیاتر دەبێت بەگوێرەی داهاتی بەردەست.