پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ حکومەتی پابەندکرد بە بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی ئێران واژووی کۆتایی لەبارەی پرۆژە یاسایەک کرد، کە حکومەت ناچاردەکات بە بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ٢٠٪.
هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە دووبارە کردنەوەی کارگەی ئاراک بۆ ئاوی قورس، کە بەهۆی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ەوە کارکردن تێیدا وەستابوو.
ئەمە لە کاتێکدایە تا دێت فشارەکانی سەر ئێران بۆ راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی زیاتر دەبێت.