وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە پێناو گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، کەمپی ئاوارەکانی لەیلان ١ لە لە کەرکوک داخراو ئێستا هێچ کەمپێک لە پارێزگەکەدا نەماوە.
ئێڤان فائق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، پاش ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئەو پارێزگایانەی زەرەمەندی شەڕی داعش بوون، بڕیارماندا سەرجەم ئەو کەمپانە لە سنوری پارێزگای کەرکوک دابخەین کە ئاوارەکان تێیدا نیشتەجێببون و ئێستا هیچ کەمپێک لە کەرکوک نەماوەو ئاوارەکانیش گەڕاونەتەوە زیدی خۆیان.
راشیگەیاند، لە ماوەی رابروودا بە چەند قۆناغێک سەرجەم کەمپەکانی کەرکوکمان داخست و چەند رۆژێک بەر لە ئێستا ١٨٠ خێزان لە گەمپی لەیلان ١ گەڕانەوە شارەکانی خۆیان و حکومەت بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بە سەر ئاوارەکاندا.
لە ئەنجامی کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار و بەشێک لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و سەلاحەدین لە لایەن داعش و شەڕ و رووبەڕووبەنەوەی لەگەڵ هێز ئەمنییەکان، لە ساڵی ٢٠١٤ حەوت کەمپی تایبەت بە ئاوارەکان لو پارێزگای کەرکوک دروستکران.