ژنێکی کورد لەلایەن براکانییەوە سەربڕدرا

کوردستان 01/12/2020

Alternate Text

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە گوندێکی نزیک سنە لە خۆرهەڵاتی کوردستان ژنێک لەلایەن براکانییەوە سەربڕدراوە.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، رۆژی یەکشەممە ژنێک بە ناوی "سەرگوڵ حەبیبی" تەمەن ٣١ ساڵ، لە گوندی سوورازە کە لە چەند کیلۆمەتریی شاری سنە هەڵکەوتووە، بە پاساوی نامووس لەلایەن براکانییەوە سەربڕدراوە و پارچە پارچە کراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، سەرگوڵ حەبیبی بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی توارمەڵای سەر بە شارۆچکەی کەلاتەرزان و دانیشتووی گەڕەکی "کەمەربەندیی ٢٥"ی شاری سنە بووە و دایکی دوو مناڵی ساوا بووە.

ئەم ئافرەتە ماوەیەک لەمەوبەر، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ لاوێک لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی گەڕەکەکەوە دەستبەسەر کرابوو، بەڵام هەردووکیان پاش ڕۆژێک ئازاد کرابوون، هاوکات دوای رووداوەکە هیچ کام لە براکانی دەستگیرنەکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا