مایک تایسۆن، یاریزانی جیهانی بۆکسینگ لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا سەری رۆی جۆنزی رکابەری لێدەکاتەوە کە لە چوکولێت دروستکراوەو گوێی دەخوات.
مایک تایسۆن کە بە ( پیاوە ئاسنینەکە) ناسراوە، لە جەژنی سوپاسگوزاریدا تۆمارێکی ڤیدیۆیی ئێوارە خوانێکی خۆی و خێزانەکەی لە یوتیوب بڵاودەکاتەوە و تێیدا سەری رۆی جۆنز رکاربەری لێ دەکاتەوە کە لە چوکولێت دروستکراوە و لە بری گۆشتی گەڵەشێر گوێی رکابەرەکەی دەخوات.
هاوکات یەکێک لە کوڕەکانی تایسۆن پاشماوەی سەری رکابەرەکەی باوکی دەداتە سەگێکی بچوک کە لە ماڵەکەیاند بەخێوی دەکەن.
لە ساڵی ١٩٩٧ تایسۆن یاریزانی بۆکسینگ بە ئامادەبوونی هەزاران کەس و لە کاتی یاریکردن قەپی دا لە گوێی ئتڤایدەری رکاربەری.