سەرۆکایەتی یەکێتی: بەهادین نوری لەپاش خۆی مێژوویەكی پڕ شانازیی لەپاكی و شۆڕشگێڕی جێھێشت

کوردستان 01/12/2020

Alternate Text

بەبۆنەی کۆچی دوایی بەهادین نوری سکرتێری پێشویی حیزبی شیوعی سەرۆکایەتی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند خۆمان بە بەشداری ئەم خەم و ماتەمە دەزانین.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی بەهادین نوری سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

پرسەو ھاوخەمی خۆمان ، بەبۆنەی كۆچی دوایی سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراق و كەسایەتی سیاسی و دیاری كورد مامۆستا ( بەھادین نوری ) رادەگەیەنین.
مامۆستا بەھادین نوری ، كەسایەتییەكی نیشتمان پەروەر و تێكۆشەرو پێشمەرگەوسیاسەتمەدار و  خاوەن قەڵەمێكی دیاری گەلەكەمان بوو .كە لەڕووداوە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق ، خاوەن ھەڵوێستی نیشتمانی و كوردپەروەرانە بوو .
مامۆستای كۆچكردوو ، لەتەمەنی پڕبەخششی بە پاكی ژیاو ھەمیشە لەبەرەی گەل و میللەتەكەی بوو ، لەپاش خۆشی مێژوویەكی پڕشانازیی و سەروەریی  لەپاكی و شۆڕشگێڕی جێھێشت ، و لەدەستدانیشی خەمێكی گەورەیە بۆ ھەموولایەكمان ، وەك سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش خۆمان بەبەشداری ئەم خەم و ماتەمە دەزانین.
رۆحی مامۆستای كۆچكردووش بۆ ھەمشە شادبێت و ئارامی و خەمڕەوانی بەھەموولایەك ببەخشێت .

سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا