لاوی تەمەن ١٠ ساڵ، ئەو منداڵە نەخۆشەی هەفتەی رابردوو خێزانەکەی لەرێگەی BMCیەوە داوای هاوکاری و چارەسەریان بۆ کرد کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، باوکی لاوی بە BMC راگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کوڕەکەی بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
لاوی منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵانی دانیشتووی سلێمانی بوو، بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنی دڵەوە دەیناڵاند و پێویستی بە نەشتەرگەری چاندنی دڵ بوو لە یەکێک لە وڵاتانی دەرەوە، بەڵام بەهۆی زۆری تێچووی نەشتەرگەرییەکەیەوە لەتوانای خێزانەکەیدا نەبوو.
گەرچی خێزانەکەی داوای هاوکاری و بەهاناوەچوونی کوڕەکەیان کرد، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی نەتوانرا بگەیەندرێتە دەرەوەی وڵات کۆچی دوایی کرد.