پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراک هۆشداری لە خواردنی تەواوکەرە خۆراکییەکان دەدەن بە رێژەی زیاد لە پێویست و رایدەگەیەنن، کاریگەری خراپ دەخاتە سەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات.
بۆ ئەوەی خۆمان لەو کاریگەرییە خراپانە بە دوور بگرین، پێگەی " ئەلکۆنسلتو" کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەدات لە بارەی خواردنی تەواوکەرە خۆراکییەکان، لەوانەش.
ڤیتامین د :
هاوکاری جەستە دەکات بۆ هەڵمژینی کالیسیۆم کە بەرپرسە لە بەهێزکردنی ئێسکەکان و رێگریکردن لە شکاندنیان، بەڵام خواردنی ئەو ڤیتامینە بەبێ راوێژی پزیشکی کۆمەڵێک کاریگەری دیکەی لاوەکەی دەکاتە سەر تەندروستی مرۆڤ، لەوانەش ئازاری ماسولکەکان، گەورەبوونی گەدە، بەردی گورچیلە
.
سانت جۆن:
وردە گەڵایەکە کە لە شێوەی خواردنەوەی گەرم دەخورێتەوە و لە بەشێک لە دەرمانی چارەسەری خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و کەمخەویشدا هەیە، بەڵام زۆرخواردنی دەبێتە هۆی مردنی لەناکاوی مرۆڤ چونکە رێژەی ماددەی " سیرۆتۆنین" لە میشک زیاد دەکات.
کالیسیۆم:
یەکێکە لەو پێکهاتانەی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسک و ددان، بەڵام خواردنی کالیسیۆم بەبی ڤیتامین د دەبێت هۆی گیرانی دەمارەکان.
زەیتی ماسی:
هاوکارە بۆ جێگیرکردنی تەندوستی گشتی و تەندروستی دڵ بەهۆی بوونی رێژەکەی زۆر لە سوێری ئۆمیگا ٣ لە پێکهاتەکەیدا، بەڵام خواردنی بەبێ راوێژی پزیشکی دەبێت هۆی سەرئێشە و ئازاری ماسولکەکان.
نوکی سۆیا: سەرچاوەیەکی باشە بۆ پرۆتین و کۆمەڵێک کانزا، بەڵام زۆر خواردنی دەبێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک