لە ئەنجامی رێکەوتنی نێوان ئەرمینا و ئازەربێجان، پاش ٢٨ ساڵ سوپای ئازەربێجان چووە نێو پارێزگای لاچینەوە.
سوپای ئازەربێجان لە راگەیەندراوێکدا گەیشتنی سوپاکەی بۆ نێو پارێزگای لاچینی لە هەرێمی قەرەباغ راگەیاند، کە پێشتر لە لایەن هەردولا و بە نێوەندگیری روسیا رێکەوتنی لەسەر کرابوو.
بە گوێرەی ئەو رێکەوتنە دەبێت سوپای ئەرمینا لە ٣ پارێزگا بکشێتەوە، دواهەمینیان پارێزگای لاچینە کە لە ساڵی ١٩٩٢ کۆنتڕۆڵیکرد و ئەمڕۆش لێی کشایەوە، سوپای ئازەربێجانیش شاری مێژووی شووشەو حەوت پارێزگای دیکە کۆنتڕۆڵ دەکات.
پاش حەوت هەفتە لە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئازەربێجان و ئەرمینا لەسەر هەرێمی قەرەباغ، دواجار هەردوولا لە رێکەتن و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا سکستی وڵاتەکەی لەو شەڕەدا راگەیاند.