لەناو فڕۆکەخانەی هەولێر دەستبەسەر برێک ماددەی هۆشبەردا گیرا کەلەناو ماکسییەکی ژنانە و دوو دۆشەکدا شاردرابوونەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ٦،٤۲٠ ) ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( تلیاك ).
روونیشیکردووەتەوە، ماددە هۆشبەرەکە بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو دوو ڕایەخی دانیشتن و ماکسیەكی ئافرەتان شاردرابوونەوە و دەویسترا لەڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی دەرەوەی بکرێت.