کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان

کوردستان 01/12/2020

Alternate Text

 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ گەیاندنی کێشەی فەرمانبەرانی هەرێم بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە، رێبین سەلام، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پاش بەردەوامی ستەم لە فەرمانبەرانی هەرێم و دەنگدان لەسەر یاسای قەرز و نەناردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە، هیچ رێگەیەکی تر نەماوە لە بەردەمی کورد جگە لە گەیاندی کێشەی فەرمانبەران بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

راشیگەیاند، لاوازی رۆڵی دادگای فیدراڵی لە چارەسەرکردنی كێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند وایکرد ژمارەیەک بەرپرسی کورد کێشەی فەرمانبەرانی هەرێم بگەیەنن بە جنێن بلاسخارت، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا