پاش ناسینی لە رێگەی "پۆپجی"، هاکی کردووە وهەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی کردووە

تەکنەلۆژیا 01/12/2020

Alternate Text

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، گەنجێکی دانیشتووی بەغدا دەستگیرکرا کە لە رێگەی یاری "پۆپجی"یەو کچێکی ناسیوە و دواتر هەژمارەکەی هاککردووەو هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتەکانی کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی خێزانی سەر فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە شاری بەغدا توانرا گەنجێک دەستگیربکرێت کە دوای ناسینی کچێک لە رێگەی یاری "پۆبجی"وە، هەژماری تایبەتی کچەکەی هاک کردووە و هەڕەشەی ئەوەی لێکردووە لە ئەگەری پێنەدانی بڕی ٣٠٠ دۆلار وێنە تایبەتییەکانی بڵاو دەکاتەوە.

راشیگەیاند، توانرا لە رێگەی هۆبەی ئافرەتانی سەر بە پۆلیسی خێزانییەوە بگەن بە گەنجە تۆمەتبارەکە و دواتر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا