خاوەنی بەناوبانگترین ڕووخساری کۆمیدی لە ئینتەرنێت

هەمەرەنگ 01/12/2020

Alternate Text

زۆرینەی بڵاوکراوەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهاندا وێنەی ڕووخسارێکی لەگەڵدایە کە پێدەکەنێت، ئەم ڕووخسارە بەناوبانگ بووە و وەك ڕەمزێك بۆ کۆمیدیا بەجیهاندا بڵاوبووەتەوە.

ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردەوە، ماوەی ١٠ ساڵە بە ڕاددەیەکی زۆر ئەم شێوە ڕووخسارە بڵاوبووەتەوە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەڵام نازانرێت خاوەنە ڕاستەقینەکەی کێیە و ڕاستی ئەو گرتەیە چییە کە بووە بە ڕەمزێك بۆ گاڵتە و پێکەنین.

خاوەنی ئەم وێنەیە یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی چینییە بە ناوی یاو مینگ، کە لە یانەی "شنگهای شارکس" بووە لە چین و هەروەها لە یانەی "هیۆستن ڕۆکیتس" بووە لە ئەمەریکا.
ئەو وێنەیەش کە تێیدا پێدەکەنێت لەکاتێکدا گیراوە کە لەگەڵ ڕۆن ئارتێستی هاوڕێی لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی ٢٠٠٩دا بووە.

لەوکاتەی ئەم دوو یاریزانە بەیەکەوە گاڵتەیان کردووە، یاو بەوجۆرە پێکەنیوە و ئەو پێکەنین و شێوەیەی ڕووخساری سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕاکێشاوە و بەمەش بووە بە ڕەمزێك بۆ بڵاوکراوە کۆمیدییەکان لە ئینتەرنێتدا، لە دواتریشدا چەندجارێك یاو ئەم پێکەنینەی لە چەند بۆنەیەکی جیاوازدا دووبارەکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا