بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە

کوردستان 01/12/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە .

بافڵ تاڵەبانی  لە پەیجی  فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، "لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤید_19 بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا، و قەیرانى دارایی کە دۆخێکى سەختى هێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکى نەرێنى کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانى هاووڵاتیان تاوتوێکراوە".

ئەوەشی نوسیوە ، "هەروەها  کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى عێراق، و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنیان و چەند پرسێکى دیکەشیان تاوتوێ کردووە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگى و پێویستیى یەکڕیزى و تەبایى و هاریکاریى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە و سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەى تەحەددییەکانى قۆناغەکە و داهاتوو کردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا