بە گوێرەی توێژینەوەیەکی کەنەدی دەرکەوتووە ئەو ئافرەتانەی بۆ ماوەیەکی زۆر کاردەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاترە.
بە پێی توێژینەوەیەک کە باس لە کارکردنی ئافرەتان دەکات، ئەگەر لە هەفتەیەکدا زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر کاربکەن ئەگەر تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە زیاترە.
توێژینەوەکە بۆ ٧٠٦٥ کەس ئەنجامدرا کە تەمەنیان لە خوار ٣٥ ساڵەوە بوو، لە سەرەتادا هیچ کەسیان نەخۆشی شەکرەیان نەبوو، بەڵام ئەنجامەکە گۆڕانکاری بەسەردا هات و %٨ ئافرەتەکان تووشی نەخۆشی بوون.
هەرچەندە کارکردنی زۆر بە هەمان شێوە دەبێتە هۆی نەخۆشی شەکرە بۆ پیاوانیش، بەڵام کاریگەرییەکەی زووتر لە ئافرەتاندا دەردەکەوێت بە تایبەت ئەوانەی کە لە هەفتەیەکدا ٤٥ کاتژمێر کاردەکەن.
لە توێژینەوەکەدا باس لەوەشکرا کە ماندووبوونی ئافرەتان جگە لە نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی دوودڵی و فشار و هەوکردن و گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکاندا.