پەرلەمانتارە ناڕازییەكانی كوردستان راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە

کوردستان 01/12/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارە ناڕازییەكانی پەرلەمانی كوردستان  ڕایانگەیاندووە، دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەكەی سبەینێی پەرلەمانن.

دەقی راگەیەنراوەكە:راگەیاندراوێك لە پەرلەمانتارە ناڕازییەكانی كورستان-ەوە

ئێمەی ئەندامانی ناڕازیی لە پەرلەمانی كوردستان، كە لە دانیشتنەكەی رۆژی ٣٠/ ١١/ ٢٠٢٠دا، هەڵوێستمان دەربڕیی و پێداگریمان كرد لەسەر بانگێشتكردنی حكومەت بۆ پەرلەمان و چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كۆبونەوەكەی سبەینێی پەرلەمان-ین، كە دەبو حكومەت بهێنرێتە پەرلەمان و پرسی چارەسەركردنی موچە و ناكۆكیی هەرێم و بەغداد لەسەر نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان یەكلابكرانایەتەوە، بۆ ئەوەی چیتر هاونیشتمانیان و موچەخۆران نەكرێنە قوربانیی سیاسەتی چەوتی حكومەتی هەرێم.

ئێمەی ناڕازیی لە پەرلەمان، بەڵێن بە خەڵكی جوامێری كورستان دەدەین كە سورین لەسەر هەڵوێستەكانمان و داكۆكیكردن لە مافە رەواكانیان و هۆشداریش دەدەینە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، كە ناكرێت چیتر خەمساردبێت لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ چارەسەركردنی پرسی موچە و تەرخانكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان بۆ بابەتی لابەلا، بە پێچەوانەوە هەمو رێگایەكی یاسایی و ناڕەزایی پەرلەمانیی و مەدەنیی دەگرینە بەر و بۆ داهاتویش، هەمو ئەگەرەكان لەبەردەممان دا كراوە دەبن.

پەرلەمانتارانی ناڕازیی لە پەرلەمانی كوردستان
١/ ١٢/ ٢٠٢٠

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا