شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له وه‌فدێكی نوێنه‌رانی ئایین و ئاینزا جیاجیاكانی
عیراق و كوردستان ده‌كات.
ئەمڕۆ ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ له ده‌باشان، شاناز
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد
لهوهفدێكى نوێنه‌رانی ئایین و ئاینزا جیاجیاكانی عیراق و كوردستان، كه به‌مه‌به‌ستی
ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و دووپاتكردنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان ئایین و پێكهاته‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
وه‌فدی میوان كه له نوێنه‌رانی مسوڵمانی
سوننه و شیعه، و مه‌سیحی و كلدان و ئێزدی و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و سابئه و زه‌رده‌شتی
و به‌هایی و باڵیۆزانی ئاشتی پارێزگاكانی عیراق پێكهاتبوو، ستایشی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته
و ئایینه جیاجیاكانیان كرد له هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست نمونه‌ى ئه‌و شێوازه
له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق په‌یڕه‌وبكرێت.
له‌دیداره‌كه‌دا، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، وێڕای
به‌خێرهێنانی گه‌رمی وه‌فده‌كه، دیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ روونكردنه‌وه
سه‌باره‌ت به رێزگرتن و ئازادی سه‌رجه‌م بیروباوه‌ڕه ئایینیه‌كان و كاركردن بۆ
پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و ئاینزا و پێكهاته جیاجیاكان، وتیشی: رێبازی سه‌رۆك
مام جه‌لال پشتیوانیكردنی سه‌رجه‌م ئایین و پێكهاته‌كان بووه له‌پێناو پێكه‌وه‌ژیانی
ئاشتیانه و برایانه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و رێبازه
و لێی لانادات.
له‌به‌رامبه‌ردا وهفدى میوان، سوپاسی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانیان كرد كه هه‌میشه پاڵپشتی ئایین و كه‌مینه ئایینیه‌كانی
كردووه و رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-یشیان به‌رزنرخاند له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م
پێكهاته و ئایینه‌كان و رێزگرتنیان به‌بێ جیاوازی.
دا‌واشیان كرد كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
رۆڵێكی كاراتر بگێڕێت له په‌رله‌مانی عیراق و كوردستان بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی
ئازادی ئایینی و مافی ئایین و پێكهاته‌كان ده‌پارێزن.
دواتر، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌هاوڕێیه‌تی
وه‌فدی نوێنه‌رانی ئایینه جیاجیاكانی عیراق وكوردستان سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك
مام جه‌لال-یان كرد و سه‌ربارى بەرزنرخاندن و ستایشكردنی هه‌ڵوێسته دیار و به‌رچاوه‌كانی
سه‌رۆك مام جه‌لال له‌به‌رامبه‌ر ئایین و پێكهاته جیاجیاكان، درود و سڵاویان بۆ گیانی
پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال نارد و به سروتی جیاجیا نزایان بۆ كرد.